AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٨ ٠٨:٢٥

هەوڵی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵی سەربزێویەکانی ترامپ لە دژی ئێران

هەوڵی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵی سەربزێویەکانی ترامپ لە دژی ئێران

گرووپێک لە یاسادانەران لە کۆنگرەی ئەمریکا دەیانەوێت پرسێک بخەنە دەنگدانەوە کە بەدوای کەم کردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار لە بواری شەڕە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای زیاد بوونەوەی ئاڵۆزیە سەربازیەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، یاسادانەران لە مەجلیسی نوێنەران و سێنای ئەمریکا بەڵێنیان دا کە هەفتەی داهاتوو گەڵاڵەیەک بخەنە دەنگدانەوە کە ئامانجی سنووردار کردنەوەی دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بۆ هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی لە دژی ئێران بە بێ وەرگرتنی ئیزنی فەرمی لە کۆنگرەیە.
کۆشکی سپی لە کاردانەوە بە دەسپێکی ئەو هەوڵانە لە ناوەندی یاسادانەری ئەمریکا هەر لە ئێستاوە هەوڵێکی بەربڵاو بۆ شکست دانی ئەو گەڵاڵە دەستپێکردووە هەتا ڕێگری بکات لە سنووردار کردنەوەی دەسەڵاتی فەرماندەیی گشتی هێزەکان.

News ID 58700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha